← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بۆ کوێ ئەڕۆی

عەتا قەرەداغی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

بۆ کوێ ئەڕۆی بەم شەوە
سەیر شار کشت و ماتە و هەموو شتێک بێڕەنگە
شەقامەکانیش نوستوون کووچە و کۆڵان بێدەنگە
لەگەڵ یادەکانتا ئێشکگری شەوم
ئای نەسیمی خۆزگەم بە دووریت ناسرەوم
تو ئیلهامێ کە مەم بۆ زینی هانی
وەرە بمخەرە ناو دنیای گۆرانی

پرشەی نیگای چاوت پڕنەشئەی دنیامە
ئا بەم شەوە تارە دڵم بێ ئارامە
ئەی نازانی کە تۆی ڕۆحی شیرینم
پەیامی بەهاری جوانی و ئەوینم

بۆ کوێ ئەڕۆی بەم شەوە
سەیر شار کشت و ماتە و هەموو شتێک بێڕەنگە
شەقامەکانیش نوستوون کووچە و کۆڵان بێدەنگە
Bo kwê eroy bem şewe
Seyr şar kişt û mate û hemû şitêk bêrenge
Şeqamekanîş nustûn kûçe û kolan bêdenge
Legel yadekanta êşkigrî şewm
Ay nesîmî xozgem be dûrît nasrewm
Tu îlhamê ke mem bo zînî hanî
Were bimxere naw dinyay goranî

Pirşey nîgay çawit pirneş’ey dinyame
A bem şewe tare dilim bê arame
Ey nazanî ke toy rohî şîrînim
Peyamî beharî cwanî û ewînim

Bo kwê eroy bem şewe
Seyr şar kişt û mate û hemû şitêk bêrenge
Şeqamekanîş nustûn kûçe û kolan bêdenge