← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
کچی کورد
عەتا قەرەداغی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
نە قژکاڵ و نە پرچخاوی چاو بادەمی بە ڕوومەتی سوور و سپی و ئاڵتوونی و گەش نە ڕۆژاوایی و نە تورک و نە ئەرمەنی هیچیان نابن بە کچە کوردێکی چاوڕەش نەک هەر باسی دڵبەری و شۆخ و شەنگی لە کارگەی سونعی خودا بێ وێنەیە گەرچی دوژمن لە چوار لاوە دەوری داوە لە مەیدانی شەڕ و شادی شاگچکەیە هەنگئاسا گەڕام بەسەر باخی جیهان بە عەتر و ڕەنگ نەمدی وەکوو کچی خۆمان دەی سا ئەو هۆری و فریشتە و پەریزادە گەر دەروازەی بەهەشت بێ خاکی کوردستان ئای کوردستان نە قژکاڵ و نە پرچخاوی چاو بادەمی بە ڕوومەتی سوور و سپی و ئاڵتوونی و گەش نە ڕۆژاوایی و نە تورک و نە ئەرمەنی هیچیان نابن بە کچە کوردێکی چاوڕەش
Ne qijkal û ne pirçixawî çaw bademî Be rûmetî sûr û sipî û altûnî û geş Ne rojawayî û ne turk û ne ermenî Hîçyan nabin be kiçe kurdêkî çawreş Nek her basî dilberî û şox û şengî Le kargey sun’î xuda bê wêneye Gerçî dujmin le çwar lawe dewrî dawe Le meydanî şer û şadî şagçikeye Hengi’asa geram beser baxî cîhan Be ’etir û reng nemdî wekû kiçî xoman Dey sa ew horî û firîşte û perîzade Ger derwazey beheşt bê xakî kurdistan Ay kurdistan Ne qijkal û ne pirçixawî çaw bademî Be rûmetî sûr û sipî û altûnî û geş Ne rojawayî û ne turk û ne ermenî Hîçyan nabin be kiçe kurdêkî çawreş