← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
هاتمە خانەقای چاوت
شاخەوان هەڵەبجەیی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
هاتمە خانەقای چاوت تەریقەتی عەشق فێر بم بوومە سۆفی لێوانت چاوێکم لێ هەڵبێنە زکری سەر زارم هەر تۆی شیر لە دڵ ئەوەشێنم بە دەستی موبارەکت شیری دڵم دەربێنە بە ڕۆژ کۆتری حەزم بەدوای هێلانە وێڵە سینەتی دۆزییەوە ماندووە مەیفڕێنە گەر *؟ بە باغی سینەتا گوزەر بکەم دڵ ئەکەمە دیلی دەستت لەجێی دەف ڕایوەشێنە دەروێشێکی بێپەنام و سوجدە بۆ ڕۆحت دەبەم دنیای فانی هیچی نەماوە تۆ شەعری عەشق بخوێنە شەوانیش خەم میوانمە پێم ئەڵێ جێم مەهێڵە با تەنیا ساتێکیش بێ بێشکەی مێوان ڕاژێنە هاتمە خانەقای چاوت تەریقەتی عەشق فێر بم بووم بە سۆفی لێوانت چاوێکم لێ هەڵبێنە بووم بە سۆفی لێوانت چاوێکم لێ هەڵبێنە
Hatme xaneqay çawit Terîqetî ’eşq fêr bim Bûme sofî lêwanit Çawêkim lê helbêne Zikirî ser zarim her toy Şîr le dil eweşênim Be destî mubarekit Şîrî dilim derbêne Be roj kotrî hezim Bedway hêlane wêle Sînetî dozîyewe Manduwe meyfirêne Şewanîş xem mîwanme Pêm elê cêm mehêle Ba tenya satêkîş bê Bêşkey mêwan rajêne Hatme xaneqay çawit Terîqetî ’eşq fêr bim Bûm be sofî lêwanit Çawêkim lê helbêne Bûm be sofî lêwanit Çawêkim lê helbêne