← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
دەبارێ هەی دەبارێ ٢
ناسر ڕەزازی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
کاڵەی شەمامەبەندی هەی خوری کۆستە و کەرێزێ کیژێ سەبرێکم لێ گرە هەڵت دەگرم پاییزێ دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ بەفر و باران تاو لە کوڵمانی نادا هەی لەبەر سێبەری گواران شەدەی بەستووە بریانی دەسرۆکەی کرد خێڵەکی ناوێرم نێوی بێنم هەی لەبەر زمانی خەڵکی سابڵاغم بە دەم فرۆشت بۆ گوڵ و گوارە و مێخەکی دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ کڕێوەی دەکا لەسەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا کە تۆ ڕەحمت نەماوە دڵ دەسووتێ وەک قاوە کافر بێ دین و ئیمان بۆ ئەمنت وا داناوە چەن ساڵە یاری خۆم بووی بۆچی نەتکرد ماڵاوا دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ کڕێوەی دەکا لەسەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا
Kaley şemamebendî hey xurî koste û kerêzê Kîjê sebrêkim lê gire helt degirim payîzê Debarê hey debarê debarê befir û baran Taw le kulmanî nada hey leber sêberî gwaran Şedey bestuwe biryanî desrokey kird xêlekî Nawêrim nêwî bênim hey leber zimanî xelkî Sablaxim be dem firoşt bo gul û gware û mêxekî Debarê hey debarê debarê kirêwey deka Leser sîngî kejalê xale û bangî xal deka Ke to rehimit nemawe dil desûtê wek qawe Kafir bê dîn û îman bo eminit wa danawe Çen sale yarî xom bûy boçî netkird malawa Debarê hey debarê debarê kirêwey deka Leser sîngî kejalê xale û bangî xal deka