← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

هەی نایە نایە ٢

محەمەد ماملێ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئەرێ چاوم پڕخوێنە گیانە پڕ لە گریانە
جوانێ لە هەر چواردەورم دیدەم ئاگربارانە
گیانە لە هەر چواردەورم جوانێ ئاگربارانە
هەی نایە نایە نایە دەنگی گوارەزێڕ نایە
ڕۆژێ جارێکم بەسە بیبینم لە بێڵایە
خاڵەکەی سەر ڕوومەتی جوانە و نەخشی خودایە

ئەرێ ڕێگاکەم دوورە گیانە دوور کەوتووەتەوە
جوانێ مەیلی جارانت گیانە کەم کردووەتەوە
هەی نایە نایە نایە دەنگی گوارەزێڕ نایە
ڕۆژێ جارێکم بەسە بۆم بێتە بەر بێڵایە
خاڵەکەی سەر ڕوومەتی جوانە و نەخشی خودایە

ئەرێ ڕەنگم زەرد نەبوو گیانە تۆ کردت بە بەی
جوانێ لە خودام تەڵەبە ڕەبی بە مەقسوود نەگەی
گیانە لە خودام تەڵەبە ڕەبی بە مەقسوود نەگەی

کیژێ مەناڵە لە ماڵەباوان
چی دی مەڕێژە فرمێسکی چاوان

دایمە وەک تازیەداران چاو بە گریە و گرینم
کوانێک لە جەرگم هاتووە خوێن دەچۆڕێ لە برینم
کیژۆڵەی ناسک و نەرم زۆر پەشێوت دەبینم
هەی نایە نایە نایە دەنگی گوارەزێڕ نایە
ڕۆژێ جارێکم بەسە بۆم بێتە بێڵایە
خاڵەکەی سەر ڕوومەتی جوانە و نەقشی خودایە
Erê çawim pirxiwêne gyane pir le giryane
Cwanê le her çwardewrim dîdem agirbarane
Gyane le her çwardewrim cwanê agirbarane
Hey naye naye naye dengî gwarezêr naye
Rojê carêkim bese bîbînim le bêlaye
Xalekey ser rûmetî cwane û nexşî xudaye

Erê rêgakem dûre gyane dûr kewtuwetewe
Cwanê meylî caranit gyane kem kirduwetewe
Hey naye naye naye dengî gwarezêr naye
Rojê carêkim bese bom bête ber bêlaye
Xalekey ser rûmetî cwane û nexşî xudaye

Erê rengim zerd nebû gyane to kirdit be bey
Cwanê le xudam telebe rebî be meqsûd negey
Gyane le xudam telebe rebî be meqsûd negey

Kîjê menale le malebawan
Çî dî merêje firmêskî çawan

Dayme wek tazyedaran çaw be girye û girînim
Kwanêk le cergim hatuwe xwên deçorê le birînim
Kîjoley nask û nerim zor peşêwit debînim
Hey naye naye naye dengî gwarezêr naye
Rojê carêkim bese bom bête bêlaye
Xalekey ser rûmetî cwane û neqşî xudaye