← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

مەقامی شەرتە تا ڕۆژی حەشر

تاهیر تۆفیق
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

شەرتە تا ڕۆژی حەشر خولیای من بێ چاوی یار
وێڵی سەحرا بم هەمیشە تەرک بکەم* خوێش و دیار

شەرتە یا خوێنم بە گریان ئەڕێژمە سەفحەی عەدەم*
یا بە شمشێری ڕەقیبان ئاخ ئەبێ بتکێتە خوار

شەرتە وەک مەجنوونی بێکەس دەشت و کێو بێ مەسکەنم
تا بە یادی* لەیلەوە ئەمنێنە قەبری تەنگ و تار

شەرتە وەک فەرهاد قوڵنگی یادی شیرین هەڵگرم
یا* لە پای کێوی فیراقا جێ دەهێڵم یادگار
Şerte ta rojî heşir xulyay min bê çawî yar
Wêlî sehra bim hemîşe terk bikem* xwêş û dyar

Şerte ya xwênim be giryan erêjme sefhey ’edem*
Ya be şimşêrî reqîban ax ebê bitkête xwar

Şerte wek mecnûnî bêkes deşt û kêw bê meskenim
Ta be yadî* leylewe emnêne qebrî teng û tar

Şerte wek ferhad qulingî yadî şîrîn helgirim
Ya* le pay kêwî fîraqa cê dehêlim yadgar