← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

یادم کەرەوە

ناتالیا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئەزیزەکەم کەی دێیتەوە
لەباوەشتا جێم بێتەوە
بێوەفایت مەستم ئەکا
لە چاوانتا دوورم ئەکا
یادم کەرەوە بەس ئەم جارە
لەگەڵما بە بۆ دواجارە

لە باوەشی شەوی غوربەت
تامی عەشق ئەبێ چی بێ
لە سووتان و ئێش و ئازار
بەشی ئێمە ئەبێ چی بێ

منم ئێستا وێڵی شارانم
لە دونیای دەرد و ئازارم
هیچ کوێ نەما ڕووی تێ نەکەم
کوانێ ماڵی دڵدارەکەم
ئەزیزەکەم کەی دێیتەوە
لەباوەشتا جێم بێتەوە
بێوەفایت مەستم ئەکا
لە چاوانتا دوورم ئەکا

یادم کەرەوە بەس ئەم جارە
لەگەڵما بە بۆ دواجارە

لەگەڵما بە تا ئەو کاتەی
بەجێم دێڵی بۆ جودایی
عەشقی ئێمە گەلێ پاک بوو
وا بەسەر چوو بە خۆرایی
ئەزیزەکەم کەی دێیتەوە
لەباوەشتا جێم بێتەوە
بێوەفایت مەستم ئەکا
لە چاوانتا دوورم ئەکا
یادم کەرەوە بەس ئەم جارە
لەگەڵما بە بۆ دواجارە
Ezîzekem key dêytewe
Lebaweşta cêm bêtewe
Bêwefayt mestim eka
Le çawanta dûrim eka
Yadim kerewe bes em care
Legelma be bo dwacare

Le baweşî şewî xurbet
Tamî ’eşq ebê çî bê
Le sûtan û êş û azar
Beşî ême ebê çî bê

Minim êsta wêlî şaranim
Le dunyay derd û azarim
Hîç kwê nema rûy tê nekem
Kwanê malî dildarekem
Ezîzekem key dêytewe
Lebaweşta cêm bêtewe
Bêwefayt mestim eka
Le çawanta dûrim eka

Yadim kerewe bes em care
Legelma be bo dwacare

Legelma be ta ew katey
Becêm dêlî bo cudayî
’eşqî ême gelê pak bû
Wa beser çû be xorayî
Ezîzekem key dêytewe
Lebaweşta cêm bêtewe
Bêwefayt mestim eka
Le çawanta dûrim eka
Yadim kerewe bes em care
Legelma be bo dwacare