← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ئیتر بێزارم

ئیسماعیل محەمەدی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

خەزانی پاییز لە ژینمی داوە
گەڵای عومری من زەرد هەڵگەڕاوە
من موسافرم خەفەت لە کۆڵمە
بۆ ئاخری ڕێگا زۆرم نەماوە
دەڕۆم لە داخی جەفای زەمانە
دەڕۆم خواحافیز کاتم تەواوە
بەدەس خۆم نییە لە ژین بێزارم
لە بێوەفایی یار دڵم شکیاوە

بارگەی سەفەرم هەڵدەگرم دەڕۆم
لەگەڵ خەمەکەی چەندین ساڵەی خۆم
ڕەنگم زەرد بووە وەک زەردی پاییز
ئیتر بەهاریش مەعنای نییە بۆم
من تاوانبارم بە خۆشەویستی
غەرقی خەمانم وەک بەردی بن گۆم

ئیتر بێزارم لە خۆشەویستی
زۆر پەشیمانم کە گرتم دەستی
عەشق و ئەوینی هەمووی درۆ بوو
کوا ئەو پەیمانەی لەگەڵ من بەستی
ئیتر بێزارم لە عاشقبوونم
بوومە دڵداری بۆ دڵەی پەستی
ڕۆی بەجێی هێشتم لەبیری کردم
هەمووی درۆ بوو پاک نەبوو هەستی
ئاخ پاک نەبوو هەستی

بێوەفاییت کرد دڵت شکاندم
گەڵای تەمەنی لێ هەڵوەراندم
کردتە نیشانە دڵی پڕ زامم
نەمامی غەمت لە ژین چەقاندم
باشە بێوەفا لە یادت مابێ
نامەی ئەوینت تۆ لێ دڕاندم
تۆ بۆ یەکێ تر منت فڕێ دا
جەستەی بێ گیانم وەک شەم سووتاندت
Xezanî payîz le jînmî dawe
Gelay ’umrî min zerd helgerawe
Min musafirim xefet le kolme
Bo axrî rêga zorim nemawe
Derom le daxî cefay zemane
Derom xwahafîz katim tewawe
Bedes xom nîye le jîn bêzarim
Le bêwefayî yar dilim şikyawe

Bargey seferim heldegirim derom
Legel xemekey çendîn saley xom
Rengim zerd buwe wek zerdî payîz
Îtir beharîş me’nay nîye bom
Min tawanbarim be xoşewîstî
Xerqî xemanim wek berdî bin gom

Îtir bêzarim le xoşewîstî
Zor peşîmanim ke girtim destî
’eşq û ewînî hemûy diro bû
Kwa ew peymaney legel min bestî
Îtir bêzarim le ’aşiqibûnim
Bûme dildarî bo diley pestî
Roy becêy hêştim lebîrî kirdim
Hemûy diro bû pak nebû hestî
Ax pak nebû hestî

Bêwefayît kird dilit şikandim
Gelay temenî lê helwerandim
Kirdite nîşane dilî pir zamim
Nemamî xemit le jîn çeqandim
Başe bêwefa le yadit mabê
Namey ewînit to lê dirandim
To bo yekê tir minit firê da
Cestey bê gyanim wek şem sûtandit