← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ئەی نەمامی باخی عەشقم

ئاڤان جەمال
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئەی نەمامی باخی عەشقم لە من مەتۆرە
بێرەوە توخوا ئازیز ئەو دڵە مەگۆڕە
بێرەوە توخوا ئازیزم ئەو دڵە مەگۆڕە
لەبیرت دێ یار یاری هاودەمم
شنەبای شادی و ڕەوێنی خەمم
ڕۆژانێک هەبوون گریە و پێکەنین
ئاوێتەی من بوون خەمڕەوێنم بوون

ئێستە دەروێشی ڕێگەی عەشقی تۆم
کەشکۆڵ و شیعرم هەمووی ناوی تۆن
یادم ناوتە خەمم چاوتە
زیکری شەوانم هەر بۆ دووریتە

کوا ئەو ڕۆژانەی کە ئاسمانم بووی
کە نەرمەسۆز و ئای گریانم بووی
بۆ ئەو ڕۆژانەم کەی ئەبەیتەوە؟
زیکری شەوانم هەر بۆ دووریتە
Ey nemamî baxî ’eşqim le min metore
Bêrewe tuxwa azîz ew dile megore
Bêrewe tuxwa azîzim ew dile megore
Lebîrit dê yar yarî hawdemim
Şinebay şadî û rewênî xemim
Rojanêk hebûn girye û pêkenîn
Awêtey min bûn xemrewênim bûn

Êste derwêşî rêgey ’eşqî tom
Keşkol û şî’irim hemûy nawî ton
Yadim nawte xemim çawte
Zîkirî şewanim her bo dûrîte

Kwa ew rojaney ke asmanim bûy
Ke nermesoz û ay giryanim bûy
Bo ew rojanem key ebeytewe?
Zîkirî şewanim her bo dûrîte