← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

بە شەوی تاریک

شادی غوڵامی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

بە شەوی تاریک نمە نمەی باران
چرا ئەگێڕم بۆ شۆن نازداران
کۆرپەی دڵی من باوەش تۆی دەوێ
گڕووی لێ گرتووم بۆ نانوێ شەوێ

ئەوە پاییزە گەڵاڕێزانە
زوڵفی یار بە دەس با پەرێشانە
تاڵێ لە زوڵفە بخە ناو دەستم
بەندی دڵ ببڕێ من پێی دەبەستم
بە شەوی تاریک نمە نمەی باران
چرا ئەگێڕم بۆ شۆن نازداران

ناڵانم وەک کەو پێچم خوارد وەک مار
حەڵقەم لە دەور باڵا و قەد چنار
پرسیم لە چنار بەرزی سەر کانی
هەواڵی یارم ناشێ بزانی؟
بە شەوی تاریک نمە نمەی باران
چرا ئەگێڕم بۆ شۆن نازداران
Be şewî tarîk nime nimey baran
Çira egêrim bo şon nazdaran
Korpey dilî min baweş toy dewê
Girûy lê girtûm bo nanwê şewê

Ewe payîze gelarêzane
Zulfî yar be des ba perêşane
Talê le zulfe bixe naw destim
Bendî dil bibrê min pêy debestim
Be şewî tarîk nime nimey baran
Çira egêrim bo şon nazdaran

Nalanim wek kew pêçim xward wek mar
Helqem le dewr bala û qed çinar
Pirsîm le çinar berzî ser kanî
Hewalî yarim naşê bizanî?
Be şewî tarîk nime nimey baran
Çira egêrim bo şon nazdaran