← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئەی بەلار
حەسەن زیرەک٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەی بەلار و بەلار و بەلارەوە مەمکۆڵەت شەکرەسێون بە دارەوە هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم مەمکەکەت هەنار کێلی قەبرم بێ زولفەکەت پەرژین شەو لە دەورم بێ ئەی بەلار و بەلار و بەلارت بم فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم مەمکۆڵەت هەنار هەناری ساوە بەینەڵڵا خۆش و مەیخۆش پڕ ئاوە هەی بەلار و بەلار و بەلارەوە مەمکۆڵەت شەکرەسێون بە دارەوە مەمکۆڵەت هەنارن هەناری بانە بچووک و جوانن وێنەی فینجانە هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم مەمکۆڵەت هەنار هەناری سەردەشت جووتە کوڵمەکەت وەک سێوی بەهەشت هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم مەمکۆڵەت هەنار مزرە مەیخۆشە مەردی خودا بە و بە منی بفرۆشە هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم مەمکۆڵەت هەنار هەناری ڕازە/ڕەزە*؟ وێنەی شەمامە دوور/دوون*؟ لە سەرتەرزە هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم *؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن. زۆر سپاس
Ey belar û belar û belarewe Memkolet şekiresêwin be darewe Hey belar û belar û belarit bim Fîday memkoley gul henarit bim Memkeket henar kêlî qebirim bê Zulfeket perjîn şew le dewrim bê Ey belar û belar û belarit bim Fîday memkoley gul henarit bim Memkolet henar henarî sawe Beynella xoş û meyxoş pir awe Hey belar û belar û belarewe Memkolet şekiresêwin be darewe Memkolet henarin henarî bane Biçûk û cwanin wêney fîncane Hey belar û belar û belarit bim Fîday memkoley gul henarit bim Memkolet henar henarî serdeşt Cûte kulmeket wek sêwî beheşt Hey belar û belar û belarit bim Fîday memkoley gul henarit bim Memkolet henar mizre meyxoşe Merdî xuda be û be minî bifroşe Hey belar û belar û belarit bim Fîday memkoley gul henarit bim Memkolet henar henarî raze/reze*? Wêney şemame dûr/dûn*? le serterze Hey belar û belar û belarit bim Fîday memkoley gul henarit bim *?= ew wişaneman bo sax nebuwetewe, tikaye eger deyzanin le rêgey beşî "raportî hele" bomanî binûsin. Zor sipas