← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
مەقامی دڵیشم چوو گوڵیشم چوو
تاهیر تۆفیق٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
دڵیشم چوو گوڵیشم چوو کە یاری گوڵعوزارم چوو ئاخ نەما عەیشم لەگەڵ خۆشی بە تاراجی نیگارم چوو بەهارا فەسڵی گوڵ دابێ سەدای* بولبولە لە هەر لایێ گرینم سا سەمتوورە* کە غونچەی لالەزارم چوو ئەگەر ئیقلیمی حەوت کیشوەر هەمووی گەنج و دووڕ و گەوهەر بە چیم نایێتە پێش مەنزەرە کە دووڕی شاهوارم* چوو چ پاشایی، چ دەروێشی غەمی عەشقت ئەگەر نۆشی هەمیشە مەست و مەدهۆشی کە دۆستی خەمگوسارت* چوو زەعیف و زەردی پاییزم لە زستان یار گوتی زیزم بە تەن بیمار و دڵزیزم کە هاوین هات بەهارم چوو بە داخی دەردی هیجرانی لە زەبری تیری موژگانی وەهای کردوومە بریانی بە تەن ڕووحی ڕەوانم چوو هۆنراوە: سانی سەرچاوەی دەقی: لاپەڕەی فەیسبووکیی شیعری کوردی *= لە هۆنراوەی شاعیردا ئەو بەشانە بە شێوەی "سەڵای"، "گرینم سەمتوورە سا"، "شەهسەوار" و "خەمگوسارم" هاتووە.
Dilîşim çû gulîşim çû ke yarî gul’uzarim çû Ax nema ’eyşim legel xoşî be taracî nîgarim çû Behara feslî gul dabê seday* bulbule le her layê Girînim sa semtûre* ke xunçey lalezarim çû Eger îqlîmî hewt kîşwer hemûy genc û dûr û gewher Be çîm nayête pêş menzere ke dûrî şahwarim* çû Çi paşayî, çi derwêşî xemî ’eşqit eger noşî Hemîşe mest û medhoşî ke dostî xemgusarit* çû Ze’îf û zerdî payîzim le zistan yar gutî zîzim Be ten bîmar û dilzîzim ke hawîn hat beharim çû Be daxî derdî hîcranî le zebrî tîrî mujganî Wehay kirdûme biryanî be ten rûhî rewanim çû Honrawe: sanî Serçawey deqî: laperey feysbûkîy şî’rî kurdî *= le honrawey şa’îrda ew beşane be şêwey "selay", "girînim semtûre sa", "şehsewar" û "xemgusarim" hatuwe.