← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
زوڵفی لاولاوە
بێنام تاهیری٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
لە دوو لا زوڵفی لاولاوە لە سەروی قەدی ئاڵاوە خەم و پێچی هەموو داوە چ لەم لاوە چ لەو لاوە موژەی وەک تیری پەیکانە هەمیشە کاری پێکانە دڵی هەر خێش و بێگانە بە ئەم پەیکانە پێکاوە لە دوو لا زوڵفی لاولاوە لە سەروی قەدی ئاڵاوە خەم و پێچی هەموو داوە چ لەم لاوە چ لەو لاوە لە داخی غەمزەکانی تۆ کە بێچارەکوژە و جادوو چ خوێنێ بوو چ جەرگێ بوو کە نە ڕژاوە، نە برژاوە هۆنراوە: مەجدی؟
Le dû la zulfî lawlawe le serwî qedî alawe Xem û pêçî hemû dawe çi lem lawe çi lew lawe Mujey wek tîrî peykane hemîşe karî pêkane Dilî her xêş û bêgane be em peykane pêkawe Le dû la zulfî lawlawe le serwî qedî alawe Xem û pêçî hemû dawe çi lem lawe çi lew lawe Le daxî xemzekanî to ke bêçarekuje û cadû Çi xwênê bû çi cergê bû ke ne rijawe, ne birjawe Honrawe: mecdî?