← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

شەدەشل

عەلی مەردان
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

شەدەشل بۆچ وای کرد
چاو بە کل بۆچ وای کرد
کێت گرتووە بە یار حەیات
مەیلی منت سارد کرد
ئەمنت دەردەدار کرد

ئەی دەڕۆم تا دەتوانم
کچێ غەریبی شارانم
کۆیلەی شاهی زولفانم
شەدەشل بۆچ وای کرد
چاو بە کل بۆچ وای کرد
کێی گرتووە بە یار حەیات
مەیلی منت سارد کرد
ئەمنت ڕەنج بە خەسار کرد
شەدەشل بۆچ وای کرد
چاو بە کل بۆچ وای کرد
کێت گرتووە بە یار حەیات
مەیلی منت سارد کرد
ئەمنت دەردەدار کرد

لە سیلەی شێخ مەولانا
باخچەیە یان دوکانە
یارم ئارامی گیانە
ئەمشەوم لا میوانە
شەدەشل بۆچ وای کرد
چاو بە کل بۆچ وای کرد
کێت گرتووە بە یار حەیات
مەیلی منت سارد کرد
ئەمنت دەردەدار کرد

مێوانە و هاتووە لە دوور
گەردن وەک شووشەی بلوور
سەر کوڵمی ئاڵ و جوانە
وەک گۆڵاڵەی شارەزوور
شەدەشل بۆچ وای کرد
چاو بە کل بۆچ وای کرد
کێت گرتووە بە یار حەیات
مەیلی منت سارد کرد
ئەمنت دەردەدار کرد

چاو ئاهووی سەحرا چینێ
ڕوومەت گوڵی پەرژینێ
هیلاکە هەر کەس بیبینێ
شەدەشل بۆچ وای کرد
چاو بە کل بۆچ وای کرد
کێت گرتووە بە یار حەیات
مەیلی منت سارد کرد
ئەمنت دەردەدار کرد
Şedeşil boç way kird
Çaw be kil boç way kird
Kêt girtuwe be yar heyat
Meylî minit sard kird
Eminit derdedar kird

Ey derom ta detwanim
Kiçê xerîbî şaranim
Koyley şahî zulfanim
Şedeşil boç way kird
Çaw be kil boç way kird
Kêy girtuwe be yar heyat
Meylî minit sard kird
Eminit renc be xesar kird
Şedeşil boç way kird
Çaw be kil boç way kird
Kêt girtuwe be yar heyat
Meylî minit sard kird
Eminit derdedar kird

Le sîley şêx mewlana
Baxçeye yan dukane
Yarim aramî gyane
Emşewm la mîwane
Şedeşil boç way kird
Çaw be kil boç way kird
Kêt girtuwe be yar heyat
Meylî minit sard kird
Eminit derdedar kird

Mêwane û hatuwe le dûr
Gerdin wek şûşey bilûr
Ser kulmî al û cwane
Wek golaley şarezûr
Şedeşil boç way kird
Çaw be kil boç way kird
Kêt girtuwe be yar heyat
Meylî minit sard kird
Eminit derdedar kird

Çaw ahûy sehra çînê
Rûmet gulî perjînê
Hîlake her kes bîbînê
Şedeşil boç way kird
Çaw be kil boç way kird
Kêt girtuwe be yar heyat
Meylî minit sard kird
Eminit derdedar kird