← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
شار
ژاڵە سنەیی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەر کەم بە هاواری دڵ و بارانی دیدەم لە دەردی خۆم هەموو عالەم خەبەر کەم ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەر کەم ڕەفیقانم گەلێ پەیمان شکێنن بلا ڕاکەم لە دیتنیان حەزەر کەم هەڵۆی شاخم کەوی دیلی قەفەس نیم بڕۆم و ڕوو لە کێوان و کەمەر کەم ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەر کەم هەموو نامۆن و من تاک و غەریبم نەماوە ئاشنا بۆ کوێ نەزەر کەم شەوارەم بێ نەبینم ڕۆژی ڕووناک ئەگەر بەو شارەدا ئیتر گوزەر کەم ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم بڕۆم و خۆم لە عالەم دەربەدەر کەم
Elêm em şare cê bêlim sefer kem Birom û xom le ’alem derbeder kem Be hawarî dil û baranî dîdem Le derdî xom hemû ’alem xeber kem Elêm em şare cê bêlim sefer kem Birom û xom le ’alem derbeder kem Refîqanim gelê peyman şikênin Bila rakem le dîtinyan hezer kem Heloy şaxim kewî dîlî qefes nîm Birom û rû le kêwan û kemer kem Elêm em şare cê bêlim sefer kem Birom û xom le ’alem derbeder kem Hemû namon û min tak û xerîbim Nemawe aşna bo kwê nezer kem Şewarem bê nebînim rojî rûnak Eger bew şareda îtir guzer kem Elêm em şare cê bêlim sefer kem Birom û xom le ’alem derbeder kem