← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ماڵمان ئەوبەر ئەوبەرە

تاهیر تۆفیق
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

چی بکەم جەرگم سووتاوە گیانە چونکە شۆڕ لێم تۆراوە
عەقڵ و هۆشم نەماوە گیانە خواردن و خەوم خوێناوە

ماڵمان ئەوبەر ئەوبەرە کێ منی کوشت ئەو دولبەرە
بە دەم جوێنم پێ ئەدا شۆڕێ بە چاو پێم دەڵێ وەرە

سەیران مانگی نیسانە گیانە چونکە وەعدەی گوڵانە
نازی گوڵ و گوڵغونچە شۆڕێ چریکەی بولبولانە

سێو پێ گەیی نەهاتی گیانە کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانە وادەی ڕۆح کێشان وەرە
Çî bikem cergim sûtawe giyane çunke şor lêm torawe
eqil û hoşim nemawe giyane xwardin û xewm xwênawe

Malman ewber ewbere kê minî kuşt ew dulbere
Be dem cwênim pê eda şorê be çaw pêm delê were

Seyran mangî nîsane giyane çunke we’dey gulane
Nazî gul û gulxunçe şorê çirîkey bulbulane

Sêw pê geyî nehatî giyane ke lîmo zerd bû were
Nexoş kewtim nehatî giyane wadey roh kêşan were