← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
شاخەوان
شۆڕش ئەبوبەکری٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
مەلی کوێستانی بەرزم شاخەوانم هەڵۆی شاخم لە بەرزی پاسەوانم ورەی بەرزیم دەڵێ هەر بەرزەفڕ بم لەسەر ئاوات و ئامانجم مکوڕ بم بە سەرما و بە گەرما و بەفر و تەرزە دەپێوم ڕێ بەرەو ئەو لوتکە بەرزە لە بەرزایی دەڕوانم من لە نێویان لە باغ و کێڵگە و سەوزایی زەویان لەگەڵ هەورازی سەرکەوتووم لە هەوراز لە لوتکەی کێو لەگەڵ هەور بوومە بە هاوڕاز لەگەڵ موقبیل گەوە و وەرزم بڕیوە سروودی چیام لەسەر قەندیل چڕیوە گەلێک جاران لە هەوران تێپەڕیوم لە لوتکە بۆ گەل و زێدم چڕیوم لەمێژە دوند و لوتکە بۆتە پێگەم تەم و مژ ناتوانێ بگرێ ڕێگەم لەسەر دوندی هیمالایا و دەماوەند دەگێڕم کۆڕی هەڵپەڕکێ و زەماوەند لە بەرزایی گەلێ سەرمەست و شادم هەڤاڵانی لەدەستچووم دێنە یادم مەلی کوێستانی بەرزم شاخەوانم هەڵۆی شاخم لە بەرزی پاسەوانم ورەی بەرزیم دەڵێ هەر بەرزەفڕ بم لەسەر ئاوات و ئامانجم مکوڕ بم
Melî kwêstanî berzim şaxewanim Heloy şaxim le berzî pasewanim Wirey berzîm delê her berzefir bim Leser awat û amancim mikur bim Be serma û be germa û befir û terze Depêwim rê berew ew lutke berze Le berzayî derwanim min le nêwyan Le bax û kêlge û sewzayî zewyan Legel hewrazî serkewtûm le hewraz Le lutkey kêw legel hewr bûme be hawraz Legel muqbîl gewe û werzim birîwe Sirûdî çyam leser qendîl çirîwe Gelêk caran le hewran têperîwim Le lutke bo gel û zêdim çirîwim Lemêje dund û lutke bote pêgem Tem û mij natwanê bigrê rêgem Leser dundî hîmalaya û demawend Degêrim korî helperkê û zemawend Le berzayî gelê sermest û şadim Hevalanî ledestiçûm dêne yadim Melî kwêstanî berzim şaxewanim Heloy şaxim le berzî pasewanim Wirey berzîm delê her berzefir bim Leser awat û amancim mikur bim