← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

پیری

عەتا قەرەداغی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە
تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لەلای خۆم نەبووە

ئێستا وەک ئەوسا حەز ناکەم هەرگیز سەیری ئاوێنە کەم
ڕووخسارم جۆرێ شێواوە و ناچێتەوە سەر وێنەکەم
لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە
تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لەلای خۆم نەبووە

سەرم سپی سپی بووە چاوم بینینی کەم بووە
بێ هەواس و بێ تاقەتم، عومرم هەمووی بەسەر چووە
لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە
تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لەلای خۆم نەبووە
Lepir rengî pîrîm lê nîşt taze hestim pê kirduwe
Tenya dilim wek xoy mawe ewîş lelay xom nebuwe

Êsta wek ewsa hez nakem hergîz seyrî awêne kem
Rûxsarim corê şêwawe û naçêtewe ser wênekem
Lepir rengî pîrîm lê nîşt taze hestim pê kirduwe
Tenya dilim wek xoy mawe ewîş lelay xom nebuwe

Serim sipî sipî buwe çawim bînînî kem buwe
Bê hewas û bê taqetim, ’umirim hemûy beser çuwe