← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
لێم زیزە چاوجوانم
محەمەد ماملێ٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ماڵە بابم بێ وەفا سەبرم نەما تا کەی جەفا سینگت باغی باسەفا لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم دەردی عیشقم کارییە وا خوێن لە چاوم جارییە من بەشم غەمبارییە لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم ئەی گوڵم ئەی لالەڕوو ئەی بولبولی دێوانەخووم بێ سەبەب شەیدا نەبووم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم ناڵەی عیشقە بەشم من عاشقی چاوی ڕەشم زیزە یاری مەهوەشم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
Male babim bê wefa sebirim nema ta key cefa Sîngit baxî basefa lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yekdaneye dem qend û rû mahî tabanim Derdî ’îşqim karîye wa xwên le çawim carîye Min beşim xembarîye lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yekdaneye dem qend û rû mahî tabanim Ey gulim ey lalerû ey bulbulî dêwanexûm Bê sebeb şeyda nebûm lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yekdaneye dem qend û rû mahî tabanim Naley ’îşqe beşim min ’aşiqî çawî reşim Zîze yarî mehweşim lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yekdaneye dem qend û rû mahî tabanim