← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

تۆ بەهێزی

ناسر ڕەزازی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

تۆ بە هێزی نامری مردن لە ئاستا کۆیلەیە
چونکە گیانی تۆ دروشمە بانگەوازە ڕێگەیە

تۆ چیای دەنگدانەوەی دەنگی کپی چەوسانەوەی
بوومەلەرزەی ڕاپەڕینی سەردەمی بووژانەوەی

تۆ کەسێکی بۆ مرۆڤی ئەم زەوینە وەک برای
وەک پرۆژەی بۆ هەژاران خەونی داهاتووی چرای

تۆ ئەژیت هەر وەک ئەوانەی بێگومانم نامرن
چونکە کوانووی وانەکانت چاوگێکی ئاگرن
To be hêzî namirî mirdin le asta koyleye
Çunke giyanî to druşme bangewaze rêgeye

To çiyay dengdanewey dengî kipî çewsanewey
Bûmelerzey raperînî serdemî bûjanewey

To kesêkî bo mirovî em zewîne wek biray
Wek projey bo hejaran xewnî dahatûy çiray

To ejît her wek ewaney bêgumanim namirin
Çunke kwanûy wanekanit çawigêkî agirin