← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
جودایی
دڵخۆش٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
بێ تۆ دنیا سەختە کێوە جێگای لێژی و سەر بە هەشمە بەرەو ناخە هەر نشێوە شەوەزەنگی، چارەی ڕەشمە بێ تۆ مەیلم زۆر پەشێوە وڕێنەمە، پێنج و شەشمە بێ تۆ عومرم هەر بەپێوە لێبوونەوەی گیان و لەشمە بەشمە، بەشمە وەڵڵا بەشمە جودایی تۆ بۆچی بەشمە لەگەڵ تۆدا خەیاڵ دەفڕێ دەریا بادەی ئاڵ و گەشمە تریفەی مانگ دەستم دەگرێ شا ئەستێرە لە باوەشمە باران دیلانم بۆ دەچڕێ با وەشنەوای خۆش و وەشمە لەگەڵ تۆدا خەفەت پەشمە ژیان جوانی هەزار چەشمە بەشمە بەشمە وەڵڵا بەشمە جودایی تۆ بۆچی بەشمە
Bê to dinya sexte kêwe Cêgay lêjî û ser be heşme Berew naxe her nişêwe Şewezengî, çarey reşme Bê to meylim zor peşêwe Wirêneme, pênc û şeşme Bê to ’umirim her bepêwe Lêbûnewey gyan û leşme Beşme, beşme wella beşme Cudayî to boçî beşme Legel toda xeyal defrê Derya badey al û geşme Tirîfey mang destim degrê Şa estêre le baweşme Baran dîlanim bo deçrê Ba weşneway xoş û weşme Legel toda xefet peşme Jyan cwanî hezar çeşme Beşme beşme wella beşme Cudayî to boçî beşme