← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
پەشیمانی
حسام لوڕنژاد٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
تۆش وەکوو من دڵت پڕە لە تەنهایی و خەم و گومان پەشیمانی لەو ڕۆژانەی کە بۆ کەسێکت هەڵوەران تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە دیارە کە تۆش بێدەنگبوونت حیکایەت و ڕۆمانێکە ئەفسوونگەری تەنهایی تۆ وێرانبوونی ژوانێکە وایدەبینم کە تۆش وەک من دونیای عەشقت سەرابێکە مەستی ئەوین تەمەنکورتە وەک مەستبوونی شەرابێکە تۆش وەکوو من دڵت پڕە لە تەنهایی و خەم و گومان پەشیمانی لەو ڕۆژانەی کە بۆ کەسێکت هەڵوەران تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە
Toş wekû min dilit pire le tenhayî û xem û guman Peşîmanî lew rojaney ke bo kesêkit helweran Toş wekû min pêkenînit le giryana becê mawe Wek nemamî dem reşeba çil û çirot lê şikawe Dyare ke toş bêdengibûnit hîkayet û romanêke Efsûngerî tenhayî to wêranbûnî jwanêke Waydebînim ke toş wek min dunyay ’eşqit serabêke Mestî ewîn temenkurte wek mestibûnî şerabêke Toş wekû min dilit pire le tenhayî û xem û guman Peşîmanî lew rojaney ke bo kesêkit helweran Toş wekû min pêkenînit le giryana becê mawe Wek nemamî dem reşeba çil û çirot lê şikawe