← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

نازە

زەکەریا عەبدوڵڵا
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئەگەرچی لە تۆ دوورم
نامۆی پشت حەوت سنوورم
لەگەڵتام وەک سێبەرت
ڕێبوارم ڕادەبوورم

شەوانە خەونی من تۆی
لەگەڵتام کە خەم ئەخۆی
بە نیگات ئاشنام من
کە بەسەر ڕۆحما ئەڕۆی

نازە نازە مەیکە لەسەر دڵم ئەی یارم
نازە نازە مەیخەرە سەر باری ئازار
تۆ بڕوانە منی دێوانە بۆچی بۆت دەسووتێم
وێڵم بە دوای ناوێ وڵاتێ گۆرانی بۆ بڵێم

نازی تۆ دەمژییێنێ دووری تۆ دەمگریێنێ
نازەنین چاوەکانت بە ماچێ دەمدوێنێ

بێدەنگم لێرە بێ ئاواز
بێ سۆزم لێرە بێ ناز
مەگەر تۆ ئاواتم بی
بمدەیەوە دەستی ڕاست
نازە نازە مەیکە لەسەر دڵم ئەی یارم
نازە نازە مەیخەرە سەر باری ئازار
تۆ بڕوانە منی دێوانە بۆچی بۆت دەسووتێم
وێڵم بە دوای ناوێ وڵاتێ گۆرانی بۆ بڵێم

ئەلبومی دایە ساڵی ٢٠٠١
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: سەرکەوت ڕەسول
Egerçî le to dûrim
Namoy pişt hewt sinûrim
Legeltam wek sêberit
Rêbwarim radebûrim

Şewane xewnî min toy
Legeltam ke xem exoy
Be nîgat aşnam min
Ke beser rohma eroy

Naze naze meyke leser dilim ey yarim
Naze naze meyxere ser barî azar
To birwane minî dêwane boçî bot desûtêm
Wêlim be dway nawê wilatê goranî bo bilêm

Nazî to demjîyênê dûrî to demgiryênê
Nazenîn çawekanit be maçê demdiwênê

Bêdengim lêre bê awaz
Bê sozim lêre bê naz
Meger to awatim bî
Bimdeyewe destî rast
Naze naze meyke leser dilim ey yarim
Naze naze meyxere ser barî azar
To birwane minî dêwane boçî bot desûtêm
Wêlim be dway nawê wilatê goranî bo bilêm

Elbumî daye salî 2001
Awaz û dabeşkirdin: zekerya
Honrawe: serkewt resul