← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
بریندارم دەناڵم
عەزیز شاڕۆخ٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
بریندارم دەناڵم پڕ بە دیدەی خەیاڵم بۆچی ناپرسی حاڵم پەرێشان و ئەڤداڵم هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ بۆ نایە بەهارە خەمڕەوێنە دنیای شیرین شیرینە کەژ و کێوان ببینە بڕوانە چەن ڕەنگینە هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ بۆ نایە دەردی من چەن گرانە دەردێکی بێ دەرمانە دەروونم پڕ لە ژانە دڵم مەکۆی غەمانە هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ بۆ نایە بڕۆ ببینە یارێ ئەو یاری گوڵ ئۆزارێ خوێن لە چاوم دەبارێ لە دووری دیدەی یارێ هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ بۆ نایە شەوانە ئەو دەمانە لە کاتی بەربەیانە وەکوو پیری مەیخانە دەست بە پیاڵە و پەیمانە هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ بۆ نایە
Brîndarim denalim pir be dîdey xeyalim Boçî napirsî halim perêşan û evdalim Hey naye naye naye çarey min û to naye, erê bo naye Behare xemrewêne dinyay şîrîn şîrîne Kej û kêwan bibîne birwane çen rengîne Hey naye naye naye çarey min û to naye, erê bo naye Derdî min çen girane derdêkî bê dermane Derûnim pir le jane dilim mekoy xemane Hey naye naye naye çarey min û to naye, erê bo naye Biro bibîne yarê ew yarî gul ozarê Xwên le çawim debarê le dûrî dîdey yarê Hey naye naye naye çarey min û to naye, erê bo naye Şewane ew demane le katî berbeyane Wekû pîrî meyxane dest be piyale û peymane Hey naye naye naye çarey min û to naye, erê bo naye