← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئامینێم تاقانەی دایە
ناسر ڕەزازی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئامینێ تاقانەی دایە سەد بریا یار لێرە بووایە ئامینێم تاقانەی دایە سوێندم خواردووە بە خۆمەوە بە چل و چوار ماڵەی دۆمەوە تا ماچ نەکەم ناڕۆمەوە ئامینێم تاقانەی دایە ئایشەگوڵە و فاتمە و ڕەعنایە لە چواران یەک لێرە بایە ئامینێم تاقانەی دایە شەرابی دەستی ئەسمەر بێ ژەهری ئەژدیهای حەوت سەر بێ دەیخۆمەوە قەست لەسەر بێ ئامینێم تاقانەی دایە ئایشەگوڵ و فاتمە و ڕەعنایە لە سییانان یەک لێرە بایە ئامینێم تاقانەی دایە
Amînê taqaney daye Sed birya yar lêre buwaye Amînêm taqaney daye Swêndim xwarduwe be xomewe Be çil û çwar maley domewe Ta maç nekem naromewe Amînêm taqaney daye Ayşegule û fatme û re’naye Le çwaran yek lêre baye Amînêm taqaney daye Şerabî destî esmer bê Jehrî ejdîhay hewt ser bê Deyxomewe qest leser bê Amînêm taqaney daye Ayşegul û fatme û re’naye Le sîyanan yek lêre baye Amînêm taqaney daye