← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
جەژنی چی؟
کەماڵ محەمەد٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
جەژنێ بە شێوەی پەشێوی و بە شین بە ئاهـ و ئۆف و بە ناڵە و گرین بە ئاوازی دڵ، دڵانی غەمگین بە ئاهی سارد و بە برژەی برین خوشکان لە خوێناوا چەقیو تا کەمەر بۆ هەر لا بڕۆی شین بێ سەرانسەر جەژنێ جێی بینین ژووری زیندان بێ جەژنانەی لاوان کۆتی گران بێ شادی و بەزممان جگەرئێشان بێ یاخوا ئەو جەژنە بە زەهری مار بێ ئەو جەژنە کۆڕی شین و شەپۆڕە دڵ پڕ لە زام و ژیان سەرشۆڕە جەژنێ جەژنمە خاکی نیشتمان ژێرچەپۆک نەبێ و بژی کامەران تۆڵەی لاوانی لەداردراوم خوێنی گەنجانی کوردی کوژراوم بسێنم ئەوسا نانی بڕاوم دەزگیرم ببێ تابی هەناوم ئەوسا پڕ بەدڵ ئەڵێم شادییە ئەڵێم وا جەژنە و گەل ئازادییە
Cejnê be şêwey peşêwî û be şîn Be ah û of û be nale û girîn Be awazî dil, dilanî xemgîn Be ahî sard û be birjey birîn Xuşkan le xwênawa çeqîw ta kemer Bo her la biroy şîn bê seranser Cejnê cêy bînîn jûrî zîndan bê Cejnaney lawan kotî giran bê Şadî û bezmiman ciger’êşan bê Yaxwa ew cejne be zehrî mar bê Ew cejne korî şîn û şepore Dil pir le zam û jyan serşore Cejnê cejnime xakî nîştiman Jêrçepok nebê û bijî kameran Toley lawanî ledardirawim Xwênî gencanî kurdî kujrawim Bisênim ewsa nanî birawim Dezgîrim bibê tabî henawim Ewsa pir bedil elêm şadîye Elêm wa cejne û gel azadîye