← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

فەرهاد هۆ فەرهاد

عەلی زەندی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

قوربانت بم ئاسۆی ژیانم
هیوای دڵی ڕۆح و ڕەوانم
شیرین و فەرهاد بێستوون زەمانم
بێنیە بتبینم دەردۆ لە گیانم
فەرهاد هۆ فەرهادی ڕەنج بەباد
تاقەوسانی تۆ خۆ ماوە بەیاد

گەردوونەی گەردان گەڕان کوشتمی
نەزانپەرەستی بۆ نان کوشتمی
هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە
مردن های لە کوێ ژیان کوشتمی
فەرهاد هۆ فەرهادی ڕەنج بەباد
تاقەوسانی تۆ خۆ ماوە بەیاد

هەر لە شاهۆوە تا سەر ئاویەر
ڕەنگی پۆشیوە ئاربابا یەکسەر
دەڕوانن بەسەر دەشت و دەور و بەر
دڵ دەلاوێنن ڕۆژەکەی لە هەر وەر
دڵ دەلاوێنن ڕۆژی بەهرەوەر
فەرهاد هۆ فەرهادی ڕەنج بەباد
تاقەوسانی تۆ خۆ ماوە بەیاد
Qurbanit bim asoy jyanim
Hîway dilî rohû rewanim
Şîrînû ferhad bêstûn zemanim
Bênye bitbînim derdo le gyanim
Ferhad ho ferhadî renc bebad
Taqewsanî to xo mawe beyad

Gerdûney gerdan geran kuştimî
Nezanperestî bo nan kuştimî
Her çewsanewey bê hesanewe
Mirdin hay le kwê jyan kuştimî
Ferhad ho ferhadî renc bebad
Taqewsanî to xo mawe beyad

Her le şahowe ta ser awyer
Rengî poşîwe arbaba yekser
Derwanin beser deştû dewrû ber
Dil delawênin rojekey le her wer
Dil delawênin rojî behrewer
Ferhad ho ferhadî renc bebad
Taqewsanî to xo mawe beyad