← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

مەقامی گوڵبنی قەددت

ناسر ڕەزازی
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

گوڵبەنی قەددت لە قوببەی سینە غونچەی کردووە
غونچە بەم شیرینییە قەت نەیشەکەر نەیکردووە

نەخلی باڵات نەوبەرە، تازە شکۆفەی کردووە
تۆ کە بۆی شیر لە دەمت دێ، ئەم مەمەت کەی کردووە!

سێو* و ڕوممان پێکەوەن، یا باغەبان وەی کردووە:
سەروی هێناوە لە سێو و بەی مورەببەی* کردووە!

بۆ مەمک نالی چ منداڵانە وەی وەی کردووە
گەرچی مووی وەک شیرە، بەو شیرە شکۆفەی کردووە
Gulbenî qeddit le qubbey sîne xunçey kirduwe
Xunçe bem şîrînîye qet neyşeker neykirduwe

Nexlî balat newbere, taze şikofey kirduwe
To ke boy şîr le demit dê, em memet key kirduwe!

Sêw* û rumman pêkewen, ya baxeban wey kirduwe:
Serwî hênawe le sêw û bey murebbey* kirduwe!

Bo memk nalî çi mindalane wey wey kirduwe
Gerçî mûy wek şîre, bew şîre şikofey kirduwe