← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

قەت نازانی چەند ئازیزی

عەبدوڵڵا پەشێو
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

قەت نازانی چەند ئازیزی
ئەگەر باخ و بێستانێک بای
هەموو بەری بەیانییەک سەرم دەدای
بە شێنەیی بست بە بستی خاکەکەتم بیڕاز دەکرد
بڕکەبڕکە گەڵاگەڵا ساتەکانتم پڕ لە تیشک و ئاواز دەکرد
قەت نازانی چەند ئازیزیت
گەر من دەریا و تۆش کەنار بای
لە گشت لاوە غافڵگیرم دەکردیت و وەک دوڕگەی خۆم جاڕم دەدای
هەموو شەوان
بە ڕێژنەیێک ڕەشەڕەێحان
پێلووی چاوم لەیەک دەنای
سبەینانیش گزنگڕشێنم دەکردی
لە شنەبای ئاوریشمینم هەڵدەکێشای
قەت نازانی چەن ئازیزی
Qet nazanî çend azîzî
Eger baxû bêstanêk bay
Hemû berî beyanîyek serim deday
Be şêneyî bist be bistî xakeketim bîraz dekird
Birkebrike gelagela satekantim pir le tîşkû awaz dekird
Qet nazanî çend azîzît
Ger min deryaw toş kenar bay
Le gişt lawe xafligîrim dekirdîtû wek durgey xom carim deday
Hemû şewan
Be rêjneyêk ڕەشەڕەێحان
Pêlûy çawim leyek denay
Sibeynanîş giznigirşênim dekirdî
Le şinebay awrîşmînim heldekêşay
Qet nazanî çen azîzî