← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
قوون و کورسی
عەبدوڵڵا پەشێو٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
کاتێ لە ماڵ بێزار دەبم ناوماڵ و دیکۆر دەگۆڕم: لە کۆمەد و دۆڵابەوە تا دەگاتە فەرشی بەرپێ کە لە خۆشم بێزار دەبم دیسان هەندێک شت دەگۆڕم: قەڵەم، قۆپچە، کراس، دەرپێ لێ نازانم چ لە شاشەی تیڤی بکەم؟ دەیان ساڵە هەمان قوون و هەمان کورسی هەمان دەنگ و هەمان چەنگ و هەمان چەهرە و هەمان چەنە و چاوی برسی شاشەیێکە حوکمە دەبێ هەتا مردن لێی بنۆڕم دۆش داماوم قوون و کورسی سەر شاشەکان چۆن بگۆڕم!؟
Katê le mal bêzar debim Nawmalû dîkor degorim: Le komedû dolabewe Ta degate ferşî berpê Ke le xoşim bêzar debim Dîsan hendêk şit degorim: Qelem, qopçe, kiras, derpê Lê nazanim Çi le şaşey tîvî bikem? Deyan sale heman qûnû heman kursî Heman dengû Heman çengû Heman çehrew Heman çenew çawî birsî Şaşeyêke hukme debê heta mirdin lêy binorim Doş damawim Qûnû kursî ser şaşekan çon bigorim!?