← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ئەفتاو

هۆمەر دزەیی ‌
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئەفتاو ئەفتاو ئەفتاوە ئامان
ئەفتاوە ئەفتاوە ئەفتاوە گیان
وێنەی تۆم هەردەم هەر لەبەر چاوە
وێردی سەر زارمی ئەفتاوە گیان

ئەو ڕۆژەی کە تۆم بەدی کرد
تیری ئەوینت دڵمی کون کرد
ماچی تەڕی نیوەشەوێ
وایکرد خەوم لێ نەکەوێ
تامی ئەو ماچەم هەر لە دەم ماوە
ئەفتاو ئەفتاو ئەفتاوە گیان
ئەفتاوە ئەفتاوە ئەفتاوە ئامان
ئەفتاوە ئەفتاوە ئەفتاوە گیان
وێنەی تۆم هەردەم هەر لەبەر چاوە
وێردی سەرزارمی ئەفتاوە گیان

چەند ئارەزووی ژوانت دەکەم
بیری بزەی سەر لێوانت دەکەم
دە وەرە با لە باوەشت کەم
وەک ئەو شەوەمە تێر ماچت کەم
گەر نەشتبینم دڵ هەتا ماوە
قەت لەبیر ناکات ئەو دوو چاوە
ئەفتاو ئەفتاو ئەفتاوە ئامان
ئەفتاوە ئەفتاوە ئەفتاوە گیان
ئەفتاوە ئەفتاوە ئەفتاوە ئامان
ئەفتاوە ئەفتاوە ئەفتاوە گیان
وێنەی تۆم هەردەم هەر لەبەر چاوە
وێردی سەرزارمی ئەفتاوە گیان
Eftaw eftaw eftawe aman
Eftawe eftawe eftawe gyan
Wêney tom herdem her leber çawe
Wêrdî ser zarmî eftawe gyan

Ew rojey ke tom bedî kird
Tîrî ewînit dilmî kun kird
Maçî terî nîweşewê
Waykird xewm lê nekewê
Tamî ew maçem her le dem mawe
Eftaw eftaw eftawe gyan
Eftawe eftawe eftawe aman
Eftawe eftawe eftawe gyan
Wêney tom herdem her leber çawe
Wêrdî serzarmî eftawe gyan

Çend arezûy jwanit dekem
Bîrî bizey ser lêwanit dekem
De were ba le baweşt kem
Wek ew şeweme têr maçit kem
Ger neştibînim dil heta mawe
Qet lebîr nakat ew dû çawe
Eftaw eftaw eftawe aman
Eftawe eftawe eftawe gyan
Eftawe eftawe eftawe aman
Eftawe eftawe eftawe gyan
Wêney tom herdem her leber çawe
Wêrdî serzarmî eftawe gyan