← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
چەن جارم وت
عەلی مەردان٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
چەند جارم وت قەستەم ئەخۆم ژەهریش بە دەست تۆ بێ ئەیخۆم چەند خۆشەویستی تۆ لە لام ئەی نازەنین شیرین کەلام چەند خۆشەویستی تۆ لە لام ئەی نازەنین شیرین کەلام بە قسەی خۆش دڵ بێنە جۆش بمکە سەرخۆش چەند جارم وت بەقوربان بەقوربان بۆچی بەم چەشنە منت وا شێت و شەیدا کرد لەناو زومرەی ڕەفیقان منت بەم چەشنە ڕسوا کرد چ بوو سووچ و گوناهی من لەیلی کە وا کەملوتفی دەربارەم چی بوو سووچ و گوناهی من کە وا کەملوتفی دەربارەم بە ناهەق بۆچ منت تووشی مەراق و دەرد و سەودا کرد کە دەسبەرداری دینم بووم بە عەشقت عاشقی دنیا بووم گوڵم بۆچی منت بێ بەش لە عززی هەر دوو دنیا کرد چ خاکێ کەم بەسەر خۆما لە جەوری یار و تاسەی دڵ کە دلبەر هەر جەفابەخشە و دڵیش هەر یادی داوا کرد غەرەز بوو عەشق و دڵداری نەوەک جەور و جەفای عاشق کە نەققاشی ئەزەل بەمجوورە وای تۆ شۆخ و زیبا کرد چەن جارم وت بە دڵی بێ عار بێ تۆبە کە مەگرە دڵدار ئاخری وەهات ئەکا ناچار ئا لەم ژینەت ئەکا بێزار مەگری بە زار بۆ دووری یار مەدوێنە یار چەن جارم وت
Çend carim wit qestem exom Jehrîş be dest to bê eyxom Çend xoşewîstî to le lam Ey nazenîn şîrîn kelam Çend xoşewîstî to le lam Ey nazenîn şîrîn kelam Be qisey xoş dil bêne coş Bimke serxoş Çend carim wit Bequrban Bequrban boçî bem çeşne minit wa şêt û şeyda kird Lenaw zumrey refîqan minit bem çeşne riswa kird Çi bû sûç û gunahî min leylî ke wa kemlutfî derbarem Çî bû sûç û gunahî min ke wa kemlutfî derbarem Be naheq boç minit tûşî meraq û derd û sewda kird Ke desberdarî dînim bûm be ’eşqit ’aşiqî dinya bûm Gulim boçî minit bê beş le ’izzî her dû dinya kird Çi xakê kem beser xoma le cewrî yar û tasey dil Ke dilber her cefabexşe û dilîş her yadî dawa kird Xerez bû ’eşq û dildarî newek cewr û cefay ’aşiq Ke neqqaşî ezel bemcûre way to şox û zîba kird Çen carim wit be dilî bê ’ar bê tobe ke megre dildar Axrî wehat eka naçar a lem jînet eka bêzar Megrî be zar bo dûrî yar Medwêne yar çen carim wit