← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
شەهریبان٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق هەر ئەداتەوە ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە بێ بەر بوو تاکوو پار هەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا هەر ئەژین ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Wa roj helat le bendenî berzî wilatewe Xiwênî şehîde rengî şefeq şewq her edatewe Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Çend sal gulî hîway ême bê ber bû takû par Her xiwênî lawekan bû gulî alî newbehar Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Pêy nawê bo şehîdî weten şîwen û girîn Namirin ewaney wa le dilî mîleta her ejîn Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe