← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە ٢
ناسر ڕەزازی٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام
تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.
دەقی گۆرانی
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا قەڵغانی گوللە سینگی کچان بێ لە هەڵمەتا ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد موژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Wa roj helat le bendenî berzî wilatewe Xiwênî şehîde rengî şefeq şewq edatewe Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Newroz bû agirêkî wehay xiste cergewe Lawan be ’eşq eçûn be berew pîrî mergewe Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Ta êste rûy nedawe le tarîxî mîleta Qelxanî gule sîngî kiçan bê le helmeta Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Pêy nawê bo şehîdî weten şîwen û girîn Namirin ewane wa le dilî mîleta ejîn Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe Ew renge sûre bû ke le asoy bilindî kurd Mujdey beyanî bo gelî dûr û nizîk ebird Em rojî salî tazeye, newroze, hatewe Cejnêkî konî kurde bexoşî û behatewe