← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

قەڵای چەمچەماڵ

نازدار جزیری
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

قەڵای چەمچەماڵ ئەم دیو ئەو دیوە
دیوێکی مانگە وەڵا دیوێکی شیوە
دیوی مانگەکەی جەرگمی بڕیوە

ئاوەکەی دووکان قووڵ و بێ بنە
وا دوو سواری چاک تێن بە ڕووی منە
لەو جووتە کوڕە یەکیان هی منە

هەستە و با بیکەین قەوڵێ دوو بە دوو
نە تۆ ژن بێنی وەڵا نە من بکەم شوو
نە تۆ ژن بێنی نە من بکەم شوو

هەستە و بێ بۆ لام قەت مەچۆرەوە
خەمی کۆن و نوێم وەڵا لە بیر بەرەوە
خەمی کۆن و نوێم لە بیر بەرەوە
Qelay çemçemal em dîw ew dîwe
Dîwêkî mange wela dîwêkî şîwe
Dîwî mangekey cergimî birîwe

Awekey dûkan qûlû bê bine
Wa dû swarî çak tên be rûy mine
Lew cûte kure yekyan hî mine

Hestew ba bîkeyn qewlê dû be dû
Ne to jin bênî wela ne min bikem şû
Ne to jin bênî ne min bikem şû

Hestew bê bo lam qet meçorewe
Xemî konû nwêm wela le bîr berewe
Xemî konû nwêm le bîr berewe