← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

ئەی گوڵ لەسەر چڵانت

تارا ڕەسوڵ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە پاسەوانت
لە ترسی بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

ئێستا لە تافی جوانی قیبلەگای دڵدارانی
منیش ئەڵێم گۆرانی هاوار گۆرانی
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول

با شەو بڕوا سەحەر بێ باخی گوڵان لەبەر بێ
گەر تۆ مەیلت لەسەر بێ کافر ئیسلامی ناوە
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە پاسەوانت
لە ترسی بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
Ey gul leser çilanit bûyîn be pasewanit
Le tirsî bulbulanit bo to ey gul gulî sûrim
Le to dûrim min melûl

Êsta le tafî cwanî qîblegay dildaranî
Minîş elêm goranî hawar goranî
Bo to ey gul gulî sûrim
Le to dûrim min melûl

Ba şew birwa seher bê baxî gulan leber bê
Ger to meylit leser bê kafir îslamî nawe
Ey gul leser çilanit bûyîn be pasewanit
Le tirsî bulbulanit bo to ey gul gulî sûrim
Le to dûrim min melûl