← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

مریەمێ سابڵاغی ٢

محەمەد ماملێ
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

نە خودا دەمداتێ مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
نە بۆ خۆم دەمرم مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی
چونکە غەریبم مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
کەس ناگرێ قەدرم مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی
تۆ دوور و من دوور مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
لێک دوور بووینەوە مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی
هەر وەک ڕیحانە مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
دەتکەم بە بۆوە مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی

تاوسی چەترباز تاوسە شینەکەم
ڕەوشەنی حەیات دنیا و دینەکەم
مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەندە بە شەهدی شەکەری گۆناتەوە
شەرتم ئەو شەرتە لەگەڵ تۆم کەردەن
خۆ من بازگەشت نیم هەتا ڕووی مردن

نە خودا دەمداتێ مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
مەرگێک بە هاسان مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی
نە دڵ لە لای تۆ مریەم چاوجوان مریەم ئامان مریەمێ سابڵاغی
دەبێ هەراسان مریەم چاوجوان مریەم ئامان سوورە گوڵەی نێو باغی
Ne xuda demdatê miryem çawciwan miryem aman miryemê sablaxî
Ne bo xom demirim miryem çawciwan miryem aman sûre guley nêw baxî
Çunke xerîbim miryem çawciwan miryem aman miryemê sablaxî
Kes nagrê qedirim miryem çawciwan miryem aman sûre guley nêw baxî
To dûrû min dûr miryem çawciwan miryem aman miryemê sablaxî
Lêk dûr bûynewe miryem çawciwan miryem aman sûre guley nêw baxî
Her wek rîhane miryem çawciwan miryem aman miryemê sablaxî
Detkem be bowe miryem çawciwan miryem aman sûre guley nêw baxî

Tawsî çetirbaz tawse şînekem
Rewşenî heyat dinyaw dînekem
Mêşî xalit nafrê bes baweşênî ke be naz
Çunke pabende be şehdî şekerî gonatewe
Şertim ew şerte legel tom kerden
Xo min bazgeşt nîm heta rûy mirdin

Ne xuda demdatê miryem çawciwan miryem aman miryemê sablaxî
Mergêk be hasan miryem çawciwan miryem aman sûre guley nêw baxî
Ne dil le lay to miryem çawciwan miryem aman miryemê sablaxî
Debê herasan miryem çawciwan miryem aman sûre guley nêw baxî