← گەڕانەوە بۆ پەڕەی هونەرمەند

کرماشان شاری شیرینم ٣

حەسەن زیرەک
زاراوە
سۆرانی
٣٠ چرکە پێشبینین
گوێگرتنی تەواو لە تێلێگرام

تۆ تەنها ٣٠ چرکەی یەکەمی گۆرانییەکە لێرە دەبیستی. بۆ گوێگرتنی تەواو، کۆبات لە تێلێگرام بەکاربهێنە.

دەقی گۆرانی

کرماشان شاری شیرینم شاری جوان و کوردنشینم
حەز دەکەم دایمە بتبینم خۆشم دەوێ کچە جیران
خۆشم دەوێ بابان وێران بە دۆستم بی یا دەزگیران
ئەی وەی وەی سوورە گوڵەکەی نێو موکریان

کرماشان جێگای ئەژدادم جێگەی شیرین جێی فەرهادم
قەت قەت تۆ ناچی لە یادم خۆشم دەوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی کچە جیران بە دۆستم بی یا دەزگیران
ئەی وەی وەی سوورە گوڵەکەی نێو موکریان
وەڵڵا خۆشم دەوێی بابان وێران
Kirmaşan şarî şîrînim şarî cwanû kurdinşînim
Hez dekem dayme bitbînim xoşim dewê kiçe cîran
Xoşim dewê baban wêran be dostim bî ya dezgîran
Ey wey wey sûre gulekey nêw mukiryan

Kirmaşan cêgay ejdadim cêgey şîrîn cêy ferhadim
Qet qet to naçî le yadim xoşim dewêy kiçe cîran
Xoşim dewêy kiçe cîran be dostim bî ya dezgîran
Ey wey wey sûre gulekey nêw mukiryan
Wella xoşim dewêy baban wêran